هەزاران پارچە پسکیتی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

کێکی ماوە بەسەرچوو
کێکی ماوە بەسەرچوو

تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، هەزاران پارچە پسکیتی ماوە بەسەرچوو کە هەوڵ دەدرا بهێنرێتە نێو کوردستان، لە مەرزی کێلێ دەستی بەسەردا گیرا.

پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هەزاران پارچە پسکیتی ئێرانی کە بەرواری بەسەرچوونی ساڵێک زیاتری لێدراوە ، هەوڵدراوە لە مەرزی کێلێ بهێنرێتە نێو هەرێمی کوردستان، دەستی بەسەرداگیرا.

موسلیم حاجی، بەرێوبەری کەرەنتینەی خۆراکی کێلێ بەکوردستان24ــی ڕاگەیاند: بەپێی خەسڵەتی عێراقی، پسکیت نابێ لە بەرواری ساڵێکی بەکارهێنانی زیاتری لێ بدرێ، بەڵام بەرواری دوو ساڵ لەسەر ئەو پسکیتە بووە بۆیە ڕەوانەی شوێنی هەناردەکردنمان کردەوە کە ئێرانە.