له هه‌ولێر 15 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی 15 كه‌سی دیكه‌ی له هه‌ولێر راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 15 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 15 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، 8 ئافرەت و 2 پیاو و 3 منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنج، 7 بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون یەك تووشبوو لە ئێران گەڕاوه‌تەوە و لە کەرەنتین بوو، 7 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، باداوە، ڕزگاری، کرێکاران، شەھیدان، زانیاری، ئازادی، برایەتی، ناحیەی بنەسلاوە و ناحیەی رزگاری لە شاری ھەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
7ی حوزەیران 2020
H.B