محەممەد زراری: مووچەی مووچەخۆران دەبێت لە پشکی بودجه‌ی ڕاستەقینەی هەرێم بدرێت
محەممەد زراری: دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە دانی بە خەرجی فیعلی نەناوە و جەختی لە پشکی ڕاستەقینە کردووەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له دیوانی چاودێری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌غدا بۆ نه‌ناردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بیانوو له دوای بیانوو ده‌دۆزێته‌وه؛ ده‌شڵێت، بابه‌تی مووچه له لایه‌ن عێراقه‌وه ئاڵۆز كراوه، به شێوه‌یه‌ك یاسای بودجه و خه‌رجی ڕاسته‌قینه "فیعلی" و بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی و چه‌ندان بابه‌تی دیكه‌ی تێكه‌ڵ كردووه.
پێنجشه‌ممه، 28ـی تشرینی دووه‌می 2024، د. محه‌ممه‌د زراری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له دیوانی چاودێری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زوربةي بیانووه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی بڕیوه، ته‌نانه‌ت مووچه‌خۆران به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز، بایۆمه‌ترییان كردووه و ته‌نیا ڕيژةكي زور كةم ماوه كه بایۆمه‌تری بكه‌ن.
محه‌ممه‌د زراری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دادگه‌ی فیدراڵی له بڕگەی یەکەمی بڕیاره‌كه‌ی مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مووچه له پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیدا بدرێت و باسی له‌وه نه‌كردووه له خه‌رجی ڕاسته‌قینه "ئینفاقی فیعلی" بدرێت. كه‌واته دادگه‌كه دانی به خه‌رجی ڕاسته‌قینه‌دا نه‌ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له دیوانی چاودێری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، خه‌رجی ڕاسته‌قینه بووه‌ته كێشه له به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان زۆربەی تێبینییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی سه‌باره‌ت به پرسی مووچه جێبه‌جێ كردووه. گوتیشی: حكوومه‌تی فیدراڵ ته‌نانه‌ت له پرسی دابه‌شكردنی بودجه‌دا هه‌رێمی كوردستانی وه‌كوو پارێزگاكانیش هه‌ژمار نه‌كردووه!