سێتیێن نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی مێسی راگەیاند
سێتیێن: مێسی بۆ یاریی ریال مایۆرکا ئامادەیە
کیکێ سێتیێن دڵنیایی لەبارەی پێکانەکەی مێسی دەداتە هاندەرانی بارسێلۆنا و دووپاتیدەکاتەوە لیۆ بۆ یاریی ریال مایۆرکا ئامادە دەبێت.
کیکێ سێتیێن، راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، لیۆنێل مێسی بە تەواوەتی بۆ یاریی بەرامبەر ریال مایۆرکا ئامادە دەبێت و لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، کە وابڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یەکەم یاریی لە سەردەمی کۆرۆنا ببێتە میوانی ریال مایۆرکا.
سێتیێن رایگەیاندووە، مێسی هاوشێوەی چەند یاریزانێکی دیکە هەستی بە ئازارێکی سووک کردووە بۆیە لە راهێنانە بەکۆمەڵەکانی چەند رۆژی رابردوو بەشداریی نەکردووە و دووپاتیکردەوە لیۆ هیچ کیشەیەکی نییە و بۆ یاریی داهاتوویان ئامادەیە.