ترەمپ باسی شەڕی ئەمەریكا و عێراق دەكات
"پاوڵ ئەمەریكای تووشی شەڕ كرد"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆڵن پاوڵی وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، وڵاته‌كه‌ی تووشی شه‌ڕی عێراق كردووە.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا له تویتێكدا باسی شەڕی سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردووی نێوان ئەمەریكا - عێراق دەكات و رایده‌گه‌یه‌نێت "كۆڵن پاوڵی وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له تووشی نه‌هامه‌تییه‌كانی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تیش شەڕی عێراقی کردووە، چونكه پاوڵ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه عێراق چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه، ئێمه‌ش شه‌ڕه‌كه‌مان كرد، به‌ڵام عێراق چه‌كه‌كه‌ی نه‌بوو".
تره‌مپ ده‌شڵێت "پاوڵ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو ده‌نگ به جۆ بایدنی خەواڵوو ده‌دات".
ئەمە گوتانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، پێشتر كۆڵن پاوڵ له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند بوو، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو ده‌نگ به تره‌مپ نادات.