ترەمپ ھەڕەشە لە یەكێتی ئەوروپا و چین دەكات
پێناسی گومرگی لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە دەسەپێنن، كە دروستكراوی یەكێتی ئەوروپایە
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەمەریكا ھەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی ئەوروپی و كاڵای چینی دەكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ھاوبەشە بازرگانییەكان، باجی سەپێندراو لەسەر ھەندێك بەرھەمی دەریایی كەمنەكەنەوە كە لەلایەن ئەمەریكاوە ھەناردە دەكرێت، ئەوە پێناسی گومرگی لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە دەسەپێنن، كە دروستكراوی یەكێتی ئەوروپایە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە یەكێتی ئەوروپا بە پەلە پێناسە گومرگییەكانی یان كەمبكاتەوە یانیش ھەڵبگرێت، ئەگەرنا دەستبەجێ پێناسی گومرگی دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەكان، بەو جۆرەش زیانمەند دەبن.
سەبارەت بە چین، كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ھەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر ئەو كاڵایە كرد كە بۆ ئابووری چین گرنگە و بە گران مامەڵەی پێوە دەكات، بەڵام بێ ئەوەی ناوی ئاشكرابكات.