هەسەدە دەستی بەسەر دوو شارۆچکەی حەلەبدا گرت
هێزەکانی سووریای دیموکرات دوو شارۆچکەی شیعەنشینی لە سنووری پارێزگای حەلەب کۆنترۆڵ کرد.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 30-11-2024، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوو شارۆچکەی لە شاری حەلەب بە ناوەکانی (نوبل و زەهرا) کۆنترۆڵ کرد.
ئەو دوو شارۆچکەیەی دەستیان بەسەردا گیراوە، شیعەنشینن. بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ؛ دوای کشانەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لەلایەن هەسەدەوە کۆنترۆڵ کراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، زۆرینەی شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە کۆنترۆڵ کراوە.