ئاگر لە بنكەیەكی تەندروستی كۆیە كەوتەوە
زیانی مادی لێكەوتووەتەوە
K24 - كۆیە
ئەمڕۆ ئاگر لە بنكەیەكی تەندروستی سنووری قەزای كۆیە كەوتەوە و بەگوێرەی زانیارییەكان رووداوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، زیانی ماددی بە بینای بنكەكە پێگەیشتووە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە بنکەی تەندروستی هەرمۆتە لە کۆیە کەوتەوە تەنیا زیانی مادی هەبوو زیانی گیانی نەبوو".
ئاماژە بەوەشكراوە، بنکەكانی شارستانی هەرمۆتە و زانکۆ و کۆیە زوو گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
