كارگێری بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت مووچه‌ی یاریزانه‌كان پاشكه‌وت بكات

له‌ دوای یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر مایۆركا بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان گفتووگۆ ده‌كات

کارگیری یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت مووچه‌ی یاریزانەکان کەم بکاتەوە و به‌شێك له‌ پاره‌كه‌یان بۆ پاشه‌كه‌وت بكات و پاشان بیانداته‌وه‌.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە کارگێری یانەی بارسێلۆنا لە هەوڵی ئەوەدایە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە دروست بووە، جارێکی دیکە مووچەی یاریزانەکانی کەم بکاتەوە، بۆ ئەوەی کورت هێنانەکانیان پر بکەنەوە، هەربۆیە دەیانەوێت دوای یاریی داهاتوویان بەرامبەر ریال مایۆرکا گفتوگۆکانیان لەگەڵ یاریزانان دەست پێ بکەن.

پێشتر یاریزانانی بلاوگرانا رازیبوون بەوەی موچەی دوو مانگیان لە سەدا 70 کەم بکرێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کە داوایان لێ بکرێت بۆ سێیەم مانگیش مووچەکانیان کەم بکرێتەوە.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، له‌ ئه‌گه‌ری رازینه‌بوونی یاریزانه‌كان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان، كارگێری بارسێلۆنا پێشنیازی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌كانیان ده‌خاته‌ به‌رده‌م یاریزانه‌كان.