چی دەبێتە هۆی سنگئێشە؟
دۆکتۆر دێنیس سۆکۆلۆڤ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، ئاماژە بەوە دەکات هۆکارەکانی ئازاری سنگ زۆرن و جۆراوجۆرن، بەڵام هەندێکیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە کە یارمەتی پزیشکان دەدات بە وردبینییەکی باش بکەن بۆ دیاریکردنی سەرچاوەکەی.
بە گوتەی ئەو دۆکتۆرە، ئازاری سینگ لە ئەنجامی زۆری کارکردن لە دڵ و خوێنبەرەکاندا ڕوو دەدات، لەو کاتەدا ئازارێکی توند سەر هەڵ دەدات کە زۆرجار لە کاتی چالاکییە جەستەییەکاندا دەست پێ دەکات، وەک ڕۆیشتن بە خێرایی، سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا یان هەر کارێکی دیکە.
دەشڵێت: "هەندێک نەخۆشی وەک هەوکردنی دڵ لەگەڵ ئازاری سنگدا دروست دەبێت بۆ نموونە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ دەبێتە هۆی ئازارێکی سوک لە بەشی ناوەڕاستی سنگ یان لای چەپی، هاوکات هەوکردنی پەردەی دڵ دەبێتە هۆی ئازارێکی توندتر و بە سەختی هەناسە دەدرێت."
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەش دەکات "هەندێک نەخۆشی هەناسەدان وەک هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە، هەوکردنی سییەکان، یان سیل، دەبنە هۆی سنگئێشە."
بە گوتەی ناوبراو "نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس دەبێتە هۆی سنگئێشە، وەک نەخۆشی گەڕانەوە گەدە و سورێنچک، دەبێتە هۆی خورانی پەردەی لینجی سورێنچک بەهۆی چوونە ژوورەوەی ترشی گەدە، دەبێتە هۆی ئاوسانی گەدە و ناڕەحەتی و ئازار لە ناوچەی سەری گەدە و لە لای چەپی سنگ. هەڵاوسانی ناوپەنچک هەست بە ئازارەکەی ناکرێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی ئازارێکی توند یان سووتانەوەی پشتەوەی بڕبڕەی پشت و لە ناوچەی گەدەدا."
باسی لەوەش کرد "یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی سنگئێشە بریتیە لەئێسکی بڕبڕەی پشتی سنگ یان ملی ڕەحم، کە ئازارەکە بۆ شان و قۆڵ بڵاو دەبێتەوە و لە جەڵتەی دڵ دەچێت. لە حاڵەتی نەخۆشی دەمارەکانی نێوان بڕبڕەکان، ئازارەکە بەزۆری لە یەک بۆشایی نێوان بڕبڕەکاندا جێگیر دەبێت. جگە لەوەش ئەو دەرمانانەی سۆدیۆم بیکاربۆناتی تێدایە و هەندێک لە دژە ترشەکان دەبنە هۆی ئازاری سنگ و کاریگەری لاوەکی دروست دەکات."
بە گوتەی ئەو دکتۆرە "جۆرێک لە ماسولکە هەیە هەست بە ئازاری سک دەکات. ئەمەش کاتێک ڕوو دەدات کە ڕۆیشتنی خوێن لە خوێنبەرەکانی تێک دەچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی مردنی بەشێک لە ماسولکەکانی دڵ، هەروەها دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر لە بەشی چەپی دڵ بڵاو دەبێتەوە بۆ پشت و بەشی چەپی سک. ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و سووتانەوەی توند و هەروەها دەبێتە هۆی کێشە دروستکردن بۆ هەرس و نیشانەکانیشی بریتین لە؛ سکچوون، ڕشانەوە، یان ئاوسانی جەرگ ، جگە لە لاوازی و دابەزینی پەستانی خوێن و سەرگێژە."
ڕاشیگەیاند "نیشانەی ئازار پەیوەندیی بە تێکچوونی دیواری خوارەوەی دڵەوە هەیە و نزیکە لە سکەوە."