عەدنان موفتی: بارودۆخی ناوچەکە هاوهەڵوێستیی پارتی و یەکێتی دەخوازێت

عەدنان موفتی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
عەدنان موفتی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 عەدنان موفتی، بە پێویستی دەزانێت لە ماوەیەکی زوودا هێزەکانی پێشمەرگە یەک بخرێنەوە و پارتی و یەکێتیش لەبارەی بارودۆخی ئێستەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا هاوهەڵوێست بن. 

یەکشەممە، 01-12-2024، عەدنان موفتی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بارودۆخی ئێستەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند پرسێکی دیکە؛ بۆ نەورەس عەبدوڵلا، پەیامنێری کوردستان24 دوا. 

عەدنان موفتی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێویستی زانی پارتی و یەکێتی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بە هەند وەربگرن، ناکۆکییە سیاسییەکانیان بەلاوە بنێن و خزمەتی خەڵکی بکەن. 

پارتی و یەکێتی، وەکوو ئەوەی عەدنان موفتی باسی کرد، دەبێت لەبارەی گۆڕان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا؛ هاوهەڵوێست و هاوڕا بن.