كافۆ: جه‌رگم ژانی كرد كاتێك به‌ده‌ستی خۆم كوڕه‌كه‌م خسته نێو گۆڕ
كافۆ بۆ یه‌كه‌مجار باس له مردنی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات
كافۆ، كاپیتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به هه‌ناسه ساردی و خه‌مناكییه‌وه باس له مردنی چاوه‌ڕواننه‌كراوی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات.
كوڕه‌كه‌ی كافۆ له ته‌مه‌نی 30 ساڵان و له یارییه‌كی تۆپی پێدا تووشی جه‌ڵته ده‌بێت و كۆچی دوایی ده‌كات.
دانیلۆی كوڕه‌كه‌ی كافۆ، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی یاری تۆپی پێی ده‌كرد، سه‌ره‌تا دڵی ژان ده‌كات و دوای چه‌ند خوله‌كێك جه‌ڵته لێی ده‌دات و كۆچی دوایی ده‌كات.
باس له‌وه ده‌كرێت دانیلۆ به‌ر له ده‌سپێكی یارییه‌كه به هاوڕێكانی راگه‌یاندووه كه بارودۆخی ته‌ندروستی باش نییه، به‌ڵام به‌شداری یارییه‌كه‌ی كردووه، دوای ئه‌وه ده‌كه‌وێته‌خوار، بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه و هه‌رچه‌ند پزیشكان هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی ده‌ده‌ن، كه‌چی كۆچی دوایی ده‌كات.
دانیلۆ گه‌وره‌ترین منداڵی كافۆ بوو، كه باوكی ئهستێڕهی پێشووی تۆپی پێی به‌ڕازیل و پاڵه‌وانی جامی جیهانیه و 400 یاری بۆ ئه‌ی سی میلان و رۆما كردووه و ئێستاش بالیۆزی جامی جیهانی 2020ی قه‌ته‌ڕه.
كافۆ دوای كۆچی كوڕه‌كه‌ی باس له رووداوه تاڵ و شیرینه‌كانی نیو سه‌ده‌ی ژیانی خۆی كردووه و بۆ یه‌كه‌م جار باسی مردنی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات كه له مانگی سێپته‌مبه‌ری پار كۆچی دوایی كرد، هه‌روه‌ها باسی ڤایرۆسی كۆڤید19ی كردووه كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی به‌ڕازیلییه‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی جیهان دروست كردووه، كافۆ ده‌شڵێـت: ئه‌م كه‌ره‌نتینه مردنی كوڕه‌كه‌ی بۆ دژوارتر كردووه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێك له لێدوانه‌كانی كافۆیه كه باسی له چیرۆك و به‌سه‌رهاتی وه‌رزشی و تایبه‌تی خۆی كردووه.
- دوێنێ ته‌مه‌نم بووه 50 ساڵه و ئه‌وه خاڵێكی گرنگی ژیانی منه، به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له زۆربه‌ی هاوڕێكانم دوورم، ماوه‌ی ساڵێك بوو نه‌مده‌توانی باسی گه‌وره‌ترین كابوسی ژیانم بكه‌م، ئێستا كاتێكی زۆرباشه بۆ گفتوگۆكردن و ده‌ربڕێنی هه‌سته‌كانم، چونكه به ملیۆن كه‌س له جیهاندا هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
- هه‌موومان رۆژی تایبه‌تیمان له ژیاندا هه‌بووه و له‌بیری ناكه‌ین، رۆژی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری، له‌دایكبوونی منداڵه‌كان و ئه‌گه‌ر نه‌ختێك به‌ختمان هه‌بێت، پاڵه‌وانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌مان له جامی جیهانی، به‌ڵام رۆژانی دیكه‌شمان له ژیاندا هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك توانای لهبیركردنیمان نییه، چونكه زۆر خه‌ماوین و ئێمه ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌ك پێش له‌م رۆژانه بگرین.
- 4ـی سێپته‌مبه‌ر خودا دانیلۆی كوڕمی لێ سه‌ندم، ئه‌و ته‌نیا 30 ساڵه بوو، به‌ڵام هه‌ندێ رووداو له جیهاندا بۆ شیكردنه‌وه نابن و هیچ هۆكارێكیش نییه بۆ تووشبوون به‌م رووداوانه، من هه‌وڵم دا كوڕه‌كه‌م رزگار بكه‌م و هاوكاری بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و ئێمه‌ی جێهێشت، زۆر ناخۆشه و به ئازاره كاتێك تۆ ناتوانی منداڵه‌كه‌ت له مردن رزگار بكه‌ی، بێشك ئه‌و كاته‌یه كه هه‌ست به لاوازییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت.
- به‌م حاڵه‌وه خودا كوڕه گه‌وره‌كه‌می بۆ لای خۆی برده‌وه و له‌وه‌ش دڵنیام ئێسته له شوێنێكی خۆشه، ئه‌و باش ده‌زانێت ئێمه چی ده‌كه‌ین و له كوێێن و پێده‌كه‌نێت، من له خوا ده‌پاڕێمه‌وه هیچ باوك و دایكێك رووداوێكی هاوشێوه‌ی من تاقی نه‌كه‌نه‌وه، چونكه باوكێك بۆ ئه‌وه نابێت كوڕه‌كه‌ی به‌خاك بسپێرێت.
- ئه‌م په‌تایه‌ش ماڵی زۆر كه‌سی خراپ كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشه‌ویستانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌وان له قووڵایی كاره‌ساته‌كه ده‌گه‌ن، هه‌ر ئه‌وه وایكرد من كه‌مێك دوای مردنی كوڕه‌كه‌م هێور ببمه‌وه.
- ژان و ئازاری له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستێك به‌رده‌وام بوونی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ بیر له بابه‌ته ئه‌رێنییه‌كان بكه‌ینه‌وه، دانێلۆ به‌رده‌وام له مێشك و دڵم دایه و گاڵته و قسه خۆشهكانیم بیر دێته‌وه، كاتێك له‌ده‌ستدانی ئه‌م خۆشه‌ویسته دێته‌وه به‌رچاوم، هه‌وڵ ده‌ده‌م بڵێم ئه‌وه خه‌می زۆر كه‌سانه و به زۆره‌ملیش بێت بزه‌یه‌ك دێنمه سه‌ر لێوه‌كانم، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین خه‌مه‌كانمان له‌بیر بكه‌ین.
- ئێستاش كه كه‌ره‌نتینه‌یه و ئه‌م په‌تایه ده‌رگای پێ گرتووین، زیاتر له هه‌موو كات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌م وه‌رزش ده‌كه‌ین، ئه‌م كاره به تێكڕایی ده‌كه‌ین.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
.jpg)