10 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 10 تووشبووی نوێی كۆرۆنای له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 10 كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 10 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، 8 پیاو و 2 ئافرەت، یەك بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و 6 نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، 3 لە بازگەی شێراوە پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە، دانیشتووی شاری ھەولێرن بەم شێوەیە:

1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شارەوانی

3 تووشبوو دنیشتووی گەڕەکی فەرمانبەران

1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مازماوە

1 تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی

1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان

1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی

1 تووشبوو دانیشتووی ھانا سیتی

1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی عارەبان

وەزارەتی تەندروستی

8ی حوزەیران 2020

H.B