10 كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 10 تووشبووی نوێی كۆرۆنای له هه‌ولێر راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 10 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 10 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، 8 پیاو و 2 ئافرەت، یەك بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و 6 نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، 3 لە بازگەی شێراوە پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە، دانیشتووی شاری ھەولێرن بەم شێوەیە:
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شارەوانی
3 تووشبوو دنیشتووی گەڕەکی فەرمانبەران
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مازماوە
1 تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی
1 تووشبوو دانیشتووی ھانا سیتی
1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی عارەبان
وەزارەتی تەندروستی
8ی حوزەیران 2020
H.B