له مووسڵ راهێنه‌رێكی چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیركرا
راهێنانی به چه‌كدارانی داعش كردووه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له شاری مووسڵ، كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد، كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بووه و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له مووسڵ، راهێنه‌ری گرووپ و چه‌كداره نوێیه‌كانی داعش بووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سێكی داواكراویان به ناوی "ئه‌بو حه‌مزه" ده‌ستگیركردووه، كه له سه‌رده‌می داعشدا، راهێنه‌ری چه‌كدارانی گرووپه‌كه بووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و كه‌سه له نزیك مزگه‌وتی "نوری" له مووسڵ ده‌ستگیركراوه، كه له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش به ته‌واوی داڕووخابوو.
ده‌ستگیركراوه‌كه، ناسراوه‌ته‌وه و له سه‌ربازگه‌كانی داعشدا خولی راهێنانی سه‌ربازی بۆ چه‌كداره نوێیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌ستگیركردنی ئه‌بو حه‌مزه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری هاتووه و هاووڵاتیان له‌و باره‌یه‌وه هاوكاری دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانیان كردووه.
رۆژی (10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014) چه‌كدارانی داعش دوای په‌ڕینه‌وه‌یان له سووریاوه بۆ عێراق شاری مووسڵ‌یان داگیركرد و دواتر روویان له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كرد و تا نزیك به‌غدای پایته‌ختیان داگیركرد.