ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ده‌یان كه‌شتی ئێرانی‌دا ده‌سه‌پێنێت
له كه‌رتی بازرگانی ده‌ریایی ئێران كار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه ژماره‌یه‌ك سزای دارایی دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكرده‌وه، (123) كه‌سی ئێرانی، كه سووته‌مه‌نیان گواستووه‌ته‌وه و له كه‌رتی بازرگانی ده‌ریایی ئێران كار ده‌كه‌ن، سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
هه‌روه‌ها سزا داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی (ESAIL SHIPPING LIMITED) و (ISLAMIC REPUBLIC OF IRAN SHIPPING LINES) ده‌گرێته‌وه.
له 2017ه‌وه ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو سزای دارایی و ئابووری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و كۆمپانیا و كه‌رتی ئابووری و بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌پاندووه.