شاخەوان عەبدولڵا: بەڵێنم بەرامبەر جووتیارانی هەرێم بەجێ گەیاند

شاخەوان عەبدولڵاجێگری سەرۆکی پەرلەمان عێراق دەڵێت: بەڵێنم بەرامبەر جووتیارانی هەرێم بەجێ گەیاند.
یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاو کردووەتەوە کە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە بۆ ناردنی 289 ملیار دیناری شایستەی جووتیارانی هەرێم.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراقم وەرگرت بەناردنی بڕی 289 ملیار دینار وەک ماوەی شایستەی جووتیارانی هەرێم، ئەویش وەکو بەجێ گەیاندنی ئەو بەڵێنەی کە لەدواین دیدارمان لەگەل برا جووتیارەکان لەبەغدا دامان بەوەی تەواوی ئەو پارەی ماوە لەلای وەزارەتی بازرگانی بۆیان وەردەگرینەوە .

