لە شەقڵاوە کەسێک دایک و خوشکی خۆی کوشت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە شەقڵاوە کەسێک تەقەی لە دایک و خوشکی خۆی کردووە و هەردووکیانی کوشتووە.
یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، کەمێک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقڵاوە، لە لایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ڕ ، ش ،ف)، بەهۆکارێکی نادیار تەقەی لە دایک و خوشکی خۆی کردووەو لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانیان.
ئاسایشی هەولێر ئاشکرای دەکات، تۆمەتباری ناو هاتوو لە سەرەوە، دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە، لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.