سەرۆکی هاوپەیمانی مەسیحی: پێکهێنانی فراکسیۆنێکی یەکگرتوو بۆ گەلەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان پێویستە
جینان جه بار بۆیا، سەرۆکی هاوپەیمانی مەسیحی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە، پێکهێنانی فراکسیۆنێکی یەکگرتوو بۆ گەلەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان پێویستە.
یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، جینان جه بار بۆیا، سەرۆکی هاوپەیمانی مەسیحی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە، پێکهێنانی فراکسیۆنێکی یەکگرتوو بۆ گەلەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان پێویستە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش کاندیدکردنیان بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانی مەسیحی پیرۆزبایی سەرکەوتن کە ڕامی نوری سیاوش لەهەولێر (ڕیزبەندی 229) و دکتۆر جەیمس حەسدۆ هێدۆ لەدهۆک (ڕیزبەندی 213) وەک نوێنەرانی گەلەکەیان لەشەشەمین خولی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان 2024 ڕادەگەیەنێت، هاوپەیمانێتییەکە داوای پێکهێنانی فراکسیۆنێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ خزمەتکردنی گەلەکەیان لەم قۆناغە هەستیارەدا کە وەک خۆیان دەڵێن: قۆناغێکی چارەنووسسازە بۆ گەلەکەیان و وڵاتەکەیان کە پێیدا تێدەپەڕێت .
هاوپەیمانێتییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ڕێوشوێنە نادادپەروەرانەیە ڕەت دەکەنەوە لە کە کورسییەکانی پشکی گەلەکەیان لەپەرلەمانی هەرێمدا کە هەڵوەشێندراوەتەوە و بەپێشێلکردنی مافی کەمینەکان و پێشێلکردنی دەستوور و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی دەزانن، دەڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانێتییەکە سەرەڕای ئاستەنگەکان بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردن بکات و بڕوای بە بەرپرسیارێتی مێژوویی بەرامبەر گەلەکەمان هەبوو.
دەشڵێت: هاوپەیمانی مەسیحی پاڵپشتی پەرلەمانتارانی گەل و دۆست و هاوبەشەکانمان دەکات لەنیشتمان، لەڕێگەی پابەندبوون بەبەرنامەی سیاسیی خۆی بۆ دەرکردنی یاسا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خاوەندارێتی زەوی و مسۆگەرکردنی یاسای تایبەت بە باری کەسێتی و پاراستنی تایبەتمەندی زمانەوانی و کەلتووری و ئایینی و نەتەوەیی گەلەکەمان و چەسپاندنی لەدەستووری هەرێمی کوردستاندا لەداهاتوودا، ڕایدەگەیەنێت کە، بەپێویستییەکی بەپەلە و چارەنووسسازی دەزانن بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی قەوارەی دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی کوردستان لەڕێگەی نووسینەوەی دەستوورەوە.