هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

دووشەممە، 02-12-2024، هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 لەنێو باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند، ڤالا فەرید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاڵاو کوسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان و تاوتوێی کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک دوا خراوە.