سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتان ده‌داته‌وه
پرسیار له سه‌رۆك وه‌زیران بكه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی فه‌یسبووك و ئینستاگرامی خۆیه‌وه، هاشتاگی "#لێم_بپرسه"ی بڵاوكرده‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت پرسیار له سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات و وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرامه‌وه، نووسیویه‌تی: "هه‌وڵ ده‌ده‌م له ماوه‌یەکی نزیکدا بە رێگەی ڤیدیۆ وه‌ڵامی هه‌ندێک له پرسیاره باوه‌كان بده‌مه‌وه".

له رێگه‌ی په‌یجی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووك و ئینستاگرام، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت پرسیار له سه‌رۆك وه‌زیران بكات و وه‌ڵام وه‌ربگرێته‌وه.