پەرلەمانتاران چوونە نێو هۆڵی کۆبوونەوە
دووشەممە، 02-12-2024، هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 لە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستانەوە ڕایگەیاند، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دراوە و زۆرینەی کاندیدانی دەرچووی پەرلەمان چوونەتە نێو هۆڵی کۆبوونەوە، بڕیار وایە کەمێکی دیکە کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی فەرمی دەست پێ دەکات.