باڵیۆزی ڕووسیا و سەرۆکی هەرێم جه‌خت له هاریکاریی هاوبه‌ش دەکەنەوە
دووشه‌ممه، 2ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، پەیوەندییەکانی ڕووسیای له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌سەر بره‌ودان به هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاجیاکاندا، کرده‌وه.
ڕاشیگەیاند، هه‌ردوولا، دەربارەی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هەروەها ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی دۆخی ئێستەی سووریا و کاریگەرییە هەرێمییەکانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.