بە ئامادەبوونی ئارین مەسرور بارزانی "دامەزراوەی کوردستان" ڕاگەیەنرا
دووشەممە، 02-12-2024، بە ئامادەبوونی ئارین مەسرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی (دامەزراوەی کوردستان) بەڕێوە چوو.
دامەزراوەی کوردستان، دەستپێشخەرییەکی نوێ و جیاوازە بۆ پشتیوانیی و پێشخستنی توانای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پرۆژەی جیاواز و کاری جۆری.
ئەم دامەزراوەیە دەبێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم پرۆژەکانی بواری گەنجان و کار و خۆبەخشی و گۆڕانی کەشوهەوا و پەروەردە و تەکنەلۆجیا، لەگەڵ چەندین دەستپێشخەریی نوێ لە بواری پێشخستنی کۆمەڵگە.