10 كه‌سی دیكه له پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
هەموویان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 10 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 10 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 5 پیاو و 2 ئافرەت و کچێکی گەنج و 2 منداڵ، 7 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، 2 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
هەموویان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن.
وەزارەتی تەندروستی
8ی حوزەیران 2020
H.B