خەمیس خەنجەر: هێز و لایەنە عێراقییەکان لە ڕووداوەکانی سووریا نەگلێن

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە داوا لە هێز و لایەنە عێراقییەکان دەکات لە ڕووداوەکانی سووریا نەگلێن.
دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، پاڵپشتی پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەکانی حکوومەت دەکەن، هاوکات داوای لە هەموو هێز و لایەنە عێراقییەکان کرد لە ڕووداوەکانی سووریاوە نەگلێن.
خەمیس خەنجەر داواشی کرد، حکوومەتی عێراق ڕۆڵی خۆی لەیەک نزیک کردنەوەی ئۆپۆزسیۆن و حکوومەتی سووریا بگێڕێت، هاوکات داوای کرد ڕێگریی لە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا بکرێت.
شه‌ممه، 30ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كانی ته‌حریر شام "به‌ره‌ی نوسره" و ئه‌وانی دیكه، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، توانیویانه فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرووپه چه‌كداره‌كان كه له لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، شاری مهعهڕهتو نوعمانیان كۆنترۆڵ كردووه.