وردەکاریی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە بەغدا

چوار سەربازی ئەمریکی بریندار بوون

K24 - بەغدا

فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا تێکشکا و بەهۆیەوە چوار سەربازی ئەمەریکی برینداربوون.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە راگەیاندراوێکدا ئێوارەی دووشەممە (8-6-2020) رایگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئاسمانی ئەمەریکا لە جۆری سی - 130 هێرکلیس لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا خۆی بە بەربەستە کۆنکریتییەکان کێشاوە و زیانێکی زۆر بە فڕۆکەکە کەوتووە و بەشێکیشی سووتاوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە ئاگری نێو فڕۆکەکە بکوژێننەوە و سەرنشینانیشیان رزگارکردووە، بەڵام چوار سەرباز بەهۆی رووداوەکە بە سووکی برینداربوون.