چوارچێوەی هەماهەنگی: ئاسایشی سووریا، ئاسایشی عێراقە
ئێوارەی دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە، بە ئامادەبوونی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانیی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەو شەڕو ئاڵۆزییەی لە سووریا ڕوو دەدات.
چوارچێوەی هەماهەنگی، لە دوای کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەو شەڕو ئاڵۆزییانەی کە لە سووریا ڕوودەدەن دەردەبڕێت، هەروەها ئاسایشی سووریای بە ئاسایشی نیشتیمانی عێراق زانی."
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیشی کردەوە "هەوڵی حکوومەت و هێزە ئەمنییەکان و ئامادەیی تەواویان بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرز نرخاند." هەروەها "گەلی عێراقیشان سەبارەت بە پێشهاتەکان دڵنیا کردەوە و داوا دەکەن، بایەخ بەو شەڕە مێدیایی و دەروونییە نەدەن کە درۆ بڵاودەکەنەوە."
دووشه‌ممه، 2-ـ12-2024، "حكوومه‌تی ڕزگاریی سووریا"، کەله ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی "ده‌سته‌ی ته‌حریر شام"ـدا له پارێزگای حه‌له‌ب كار ده‌كات، په‌یامێكی دڵنیایی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق و گه‌له‌كه‌ی كردووه و تێیدا به‌ڵێن ده‌دات "جووڵه و چالاكییه‌كانی له ناو سووریا، نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق."
ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه ململانێ چه‌كدارییه‌كان له سووریا به‌تایبه‌تی له حه‌له‌ب و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته له نێوان گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا و سوپای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تا ئێسته 514 كه‌س كوژراون، كه 268ـیان چه‌كداری ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گرووپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانین، 154ـیان سه‌ربازانی سوپای سووریا و گرووپه میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی سەر بەسوپان و 92 کەسی دیکەش سڤیلن.