كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور لە ھەندێك ناوچە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و سلێمانی 39 و دھۆك 38 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێاوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە لە سنووری پارێزگای كەركووك لە 45 پلە بەرزدەبێتەوە.