ئەلینا ڕۆمانۆوسکی: ئەمەریکا پشتیوانیی لەو ئاژاوەگێڕییە ناکات کە لە سووریا ڕوو دەدات
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، کۆبوونەوە، لە دیدارەکەدا ئەعرەجی گوتی: "هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات ڕەتی دەکەینەوە."
نووسینگەی قاسم ئەعرەجی لە بەیاننامەکەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە "قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشوازیی لە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد." ئاماژەی بەوەش کرد "ئەعرەجی و ڕۆمانۆوسکی دوایین پێشهاتەکان و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، بەتایبەتی ئەو شەڕەی لە سووریا ڕوو دەدات."
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەعرەجی جەختی لەسەر هەڵوێستی عێراق کردووەتەوە و گوتی: "ئەوەی لە سووریا لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە ڕوو دەدات، ڕەتی دەکەنەوە."، جەختیشی کردووەتەوە "پێویستە ڕێز لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان بگیرێت."
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە "ئەمەریکا پشتیوانیی لەو ئاژاوەگێڕییە ناکات کە لە سووریا لە لایەن گرووپەکانەوە ڕوو دەدات." ئاماژەی بەوەش دا "ئەم کردەوە تیرۆریستییانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان دەکەن."
ماوهی شهش ڕۆژه ململانێ چهكدارییهكان له سووریا بهتایبهتی له حهلهب و چهند شوێنێكی دیكهی باكووری ئهو وڵاته له نێوان گرووپه چهكداره ئۆپۆزسیۆنهكانی سووریا و سوپای حكوومهتی ئهو وڵاته سهریان ههڵداوهتهوه و به گوێرهی ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ تا ئێسته 514 كهس كوژراون، كه 268ـیان چهكداری دهستهی تهحریر شام و گرووپه چهكداره هاوپهیمانهكانین، 154ـیان سهربازانی سوپای سووریا و گرووپه میلیشیا هاوپهیمانهكانی سەر بەسوپان و 92 کەسی دیکەش سڤیلن.