سەرۆکی کۆریای باشوور "باری لە ناکاو"ـی سەربازی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند
سه‌رۆكی كۆریای باشوور "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌نگاوێكی پێویسته بۆ پاراستنی وڵاته‌كه‌ی له "هێزه كۆمۆنیسته‌كان"؛ هاوكات سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسییه‌كان له‌وڵاته قه‌ده‌غه كران و په‌رله‌مانیش داخرا.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور له میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له هێزه كۆمۆنیسته‌كان.
یۆن سۆن یۆل له گوتاره‌كه‌یدا ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به ڕێكار و ڕێوشوێنه‌كانی باری له ناكاو ئاشكرا نه‌كرد. هاوكات ئاماژەی بە پێشنیازێکی "پارتی دیموکراتی" ئۆپۆزسیۆن کرد کە زۆرینەی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنێت، بۆ دوورخستنەوەی گه‌وره داواکارانی گشتی و ڕەتکردنەوەی پێشنیازی بودجەی حکوومەت.
یۆن لە گوتارەکەیدا باسی له‌وه كرد، بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبراڵ لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان لە کۆریای باکوور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی وڵات، باری نائاسایی یاسای سەربازی ڕادەگەیەنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور "یۆنهاپ"، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، کیم یۆنگ هیون، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور دوای گوتاره‌كه‌ی یۆن، فه‌رمانی كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی فەرماندە باڵاکانی وڵاته‌كه‌ی بكرێت و به پێویستی زانی سوپای وڵاته‌كه‌ی وریاتر و چاوكراوه‌تر بێت.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسییه‌كانی له كۆریای باشوور قه‌ده‌غه كران و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش داخرا و سوپا چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه‌ی.