جۆن کێربی: ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێریی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی كۆریای باشوور ده‌كات
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به وردی چاودێریی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی كۆریای باشوور ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته باری له ناكاوی سه‌ربازیی ڕاگه‌یاند.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، جۆن كێربی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئیداره‌ی جۆو بایدن له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كۆریای باشوور و به وردی چاودێری بارودۆخ و پێشهاته‌كانی كۆریای باشوور ده‌كات.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور له میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له هێزه كۆمۆنیسته‌كان.
یۆن سۆن یۆل له گوتاره‌كه‌یدا ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به ڕێكار و ڕێوشوێنه‌كانی باری له ناكاو ئاشكرا نه‌كرد. هاوكات ئاماژەی بە پێشنیازێکی "پارتی دیموکراتی" ئۆپۆزسیۆن کرد کە زۆرینەی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنێت، بۆ دوورخستنەوەی گه‌وره داواکارانی گشتی و ڕەتکردنەوەی پێشنیازی بودجەی حکوومەت.
یۆن لە گوتارەکەیدا باسی له‌وه كرد، بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبراڵ لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان لە کۆریای باکوور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی وڵات، باری نائاسایی یاسای سەربازی ڕادەگەیەنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی هه‌واڵێكی "ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور "یۆنهاپ"، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، کیم یۆنگ هیون، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور دوای گوتاره‌كه‌ی یۆن، فه‌رمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی فەرماندە باڵاکانی وڵاته‌كه‌ی كرد و به پێویستی زانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی وریاتر و چاوكراوه‌تر بن.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسییه‌كانی له كۆریای باشوور قه‌ده‌غه كران و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش داخرا و سوپا چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه‌ی.