مێدیا جیهانییەکان: پەرلەمانی کۆریای باشوور بڕیاری "باری لە ناکاو"ـی سەربازیی ڕەت کردەوە
ئاژانس و ده‌زگه مێدیا جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، په‌رله‌مانی كۆریای باشوور بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌پاندنی باری له ناكاوی سه‌ربازیی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به‌شێك له مێدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، په‌رله‌مانی كۆریای باشوور ڕه‌تی كرده‌وه بڕیاری یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌پاندنی باری له ناكاوی سه‌ربازیی په‌سند بكات.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور له میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له هێزه كۆمۆنیسته‌كان.
یۆن سۆن یۆل له گوتاره‌كه‌یدا ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به ڕێكار و ڕێوشوێنه‌كانی باری له ناكاو ئاشكرا نه‌كرد. هاوكات ئاماژەی بە پێشنیازێکی "پارتی دیموکراتی" ئۆپۆزسیۆن کرد کە زۆرینەی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنێت، بۆ دوورخستنەوەی گه‌وره داواکارانی گشتی و ڕەتکردنەوەی پێشنیازی بودجەی حکوومەت.
یۆن لە گوتارەکەیدا باسی له‌وه كرد، بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبراڵ لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان لە کۆریای باکوور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی وڵات، باری نائاسایی یاسای سەربازی ڕادەگەیەنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی هه‌واڵێكی "ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور "یۆنهاپ"، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، کیم یۆنگ هیون، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور دوای گوتاره‌كه‌ی یۆن، فه‌رمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی فەرماندە باڵاکانی وڵاته‌كه‌ی كرد و به پێویستی زانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی وریاتر و چاوكراوه‌تر بن.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسییه‌كانی له كۆریای باشوور قه‌ده‌غه كران و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش داخرا و سوپا چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه‌ی.