سۆران..منداڵێکی شەش ساڵە بە لێدانی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدا

سۆران
سۆران

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند: لە ڕووداوێکی شێلاندا لە سۆران، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە گیانی لەدەستدا.

سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕێپێدراوی پۆلیسی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، بژار ڕەشید مەلا ڕایگەیاند: ڕووداوێکی هاتوچۆ،لە سەنتەری شاری سۆران ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ لە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵی داوە و بەهۆی ئەو ڕووداوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داوای لە شوفێران کرد، پابەندی هێما و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.