تەندروستی سلێمانی: زۆربەی تووشبووان باری تەندروستیان ناجێگیرە
.
K24 - سلێمانی
سەرپەرشتیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و زۆربەی تووشبووان باری تەندروستیان ناجێگیرە.
هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەندروستی بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئێستا زۆربەی نەخۆشەكان بە نیشانەی قورسەوە دەردەكەون و باری تەندروستیان ناجێگیرە، بەشێكیان بەردەوام پێویستیان بە بەكارھێنانی ئامێری ھەناسەی دەستكردە".
گوتیشی: "زۆربوونی ژمارەی تووشبووان و دەركەوتنی نیشانەی قورس لە نەخۆشەكان، وادەكات توانای خۆمان لەدەستبدەین، لەم كاتەدا ھیچ سیستمێكی تەندروستی جیھانی توانای نامێنێ، بۆیە داوا لە ھاووڵاتییان دەكەین خۆیان و ئازیزانیان بپارێزن".