گه‌وره‌ترین سه‌یروسه‌مه‌ره له نرخی مێسی و رۆناڵدۆ
له ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كانی جیهان كریستیانۆ له پله‌ی 70 دێت
لیستی گرانبه‌هاترین 100 یاریزانی جیهان بڵاوكرایه‌وه كه خاڵی سه‌رنجڕاكێش و سهیروسهمهرهیهكی زۆری تێدایه.
به پێی راگه‌یاندراوی ناوه‌ندی CIES كیلیان مباپێ ئێستا به نرخترین یاریزانی جیهانه، پێكهاته‌ی پاریسان جێرمانیش گرانبه‌هاترین پێكهاته‌ی له نێو پێنج خولی به‌ناوبانگی ئه‌ورووپادا هه‌یه.
له نێو ئه‌و 100 یاریزانه، ناوی چه‌ند یاریزانی ئینگلیزی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، له‌وانه ره‌حیم ستێرلینگ، جه‌یدن سانچۆ، ئه‌لێكسانده‌ر ئارنۆڵد و ماركۆس راشفۆرد دوای مباپییه‌وه دێن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌لفۆنسۆ دێویس به‌رگریكاری كه‌نه‌دایی یانه‌ی بایرن میونشن ناوی له لیستی 10 له گرانبه‌هاترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهان دایه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه بۆ یانه‌كانی تۆپی پێ دروست بوو، به‌های ئه‌ستێره‌ی پاریسان جێرمان زۆر دێته به‌رچاو. مباپێ كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت له داهاتوودا درێسی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بپۆشێت، تا ساڵی 2023 بۆندی له‌گه‌ڵ تیمه پاریسییه‌كه‌دا هه‌یه.
لیونێل مێسی به به‌های 100.1 ملیۆن یۆرۆ له پله‌ی 21ـی لیسته‌كه دێت و رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالیش به 62.8 ملیۆن یۆرۆ له پله‌ی حه‌فتای لیسته 100 یاریزانهكهدایه.
به شێوه‌ی گشتی ناوی 22 یاریزانی پڕبه‌ها نرخیان به زیاتر له 100 ملیۆن یۆرۆ خه‌مڵێندراوه كه ئه‌لفۆنسۆ دێویس به بڕی 133.5 ملیۆن یۆرۆ گه‌نجترین یاریزانی نێو لیسته‌كه‌ی، دوای ئه‌و ئێرلینگ هالاند دێت كه نرخه‌كه‌ی 107.3 مليۆن یۆرۆيه.
ئيدهرسۆن گۆڵپارێزی یانه‌ی مان سیتی نرخی 86.8 ملیۆن یۆرۆیه، ماتیاس دی لیخت به‌رگریكار 104.7 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌لكساندر ئه‌رنۆڵد 171.1 یۆرۆ، فرانك دی یۆنگ به بڕی 102.1 ملیۆن یۆرۆ، برۆنۆ فێرناندز به بڕی 104.9 ملیۆن یۆرۆ و مباپێی هێرشبه‌ریش به 259.2 ملیۆن یۆرۆ پڕبه‌هاترین یاریزانی جیهانه.
له نێو یانه‌كانی لالیگا ته‌نیا بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاریزانیان له ریزبه‌ندی 25ـی یه‌كه‌مدایه، ئانتوان گریزمان به 136.3 ملیۆن یۆرۆ، فرانكی دی یۆنگ به 102.1 ملیۆن یۆرۆ و لیۆ مێسی به 100.2 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆنا و سائول نیگێز به بڕی 97.7 ملیۆن یۆرۆ، گرانبه‌هاترین یاریزانی ریاڵ مه‌دریدیش له‌م لیسته‌دا رۆدریگۆیه كه پله‌ی 38ـی به‌ده‌سته.
پێده‌چێت گه‌وره‌ترین دابه‌زین له‌م لیسته‌دا تایبه‌ت بێت به كریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیمار، به‌های ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی 62.8 ملیۆن یۆرۆ و نێیماریش بڕی 87.2 ملیۆن یۆرۆیه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی