"بارسێلۆنا نێیماری هه‌یه و نێیماری پاریس سانجێرمانی ناوێت"
ئاگاتان له نێیماره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه؟
نونۆ گۆمێز هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فرانسیسكۆ ترینكاو یاریزانی سپۆرتینگ لیسبۆنا كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه رووده‌كاته بارسێلۆنا هاوشێوه‌ی نێیماره و پێویستیان به نێیمارهكهی پاریس نییه.
بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی رابردوو به به‌های 31 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆرتینگ براگا گه‌یشته رێككه‌وتن له‌سه‌ر كڕینی فرانسیسكۆ ترینكاوی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی یانه‌كه.
نونۆ گۆمێز له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ڵێت: پێموایه ترینكاو هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نێیماری تێدایه، زۆر به وردی سه‌یری ئاستی ئه‌و یاریزانه‌م كرد به‌رامبه‌ر یانه‌كانی بێنفیكا و پورتوگال زۆر به ئاسووده‌یی و ته‌كنیكێكی به‌رز یاری ده‌كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ فشار و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك بكات.
نونو گۆمێز گوتیشی: ترینكاو به‌جۆرێك یاری ده‌كات چێژت پێده‌به‌خشێت هه‌رگیز پێشبینی ناكه‌یت له نێو یاریگه چی ده‌كات، یاریكردنی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت، پێموایه ئه‌و ئێستا به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه بۆ یاریكردن بۆ ئه‌و یانه گه‌وره‌یه و ته‌نیا كاتێكی كه‌می پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا بگونجێنێت.
ترینكاو هاوشێوه‌ی نێیمار له هێڵی پێشه‌وه له باڵه‌كان یاری ده‌كات، پێشتر له یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی پێگه‌یشتووه، دواتر روویكردووهتهوه سپۆرتینگ براگا، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 31 یاری 8 گۆڵ و 10 ئاسیستی كردووه.