مانچێسته‌ر سیتی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی گواردیۆلا واژۆ كرد
"پێشتر گواردیۆلای فێری راهێنه‌رایه‌تی كرد ئێستاش بووه‌ته یاریده‌ده‌ری قوتابییه‌كه‌ی"

خوان مانوێل لیلۆ وه‌كو یاریده‌ده‌ری پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی دیاریكرا.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه بڕیاریاندا مانوێل لیلۆ بكه‌نه یاریده‌ده‌ری پێپ گواردیۆلا دوای ئه‌وه‌ی میكێل ئارتیتا یانه‌كه‌ی جێهێشت و بووه راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ.
لیلۆ چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا گرێبه‌ستی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چینگداو هوانگهای چینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه لیلۆ به یه‌كێك له مامۆستاكانی پێپ گواردیۆلا له جیهانی راهێنه‌رایه‌تی داده‌نرێت و گوادریۆلا له ساڵی 2006 گه‌شتی مه‌كسیكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كاری راهێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی لیلۆ فێر ببێت.
لیلۆی ته‌مه‌ن 54 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری چه‌ندان یانه‌ی ئاست مامناوه‌ند بووه، دیارترینیان ریال زاراگۆزا، ئه‌لمیریا، ریال سوسیداد، سالامانكا له‌گه‌ڵ ڤیسێل كۆپی ژاپۆنی. پێشتریش یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری چیللی بووه.