34 كه‌سی دیكه له پارێزگای هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ره‌نجامی نوێی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 34 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 34 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، 21 پیاو و 9 ئافرەت و 4 منداڵ، 21 بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 13 تووشبوو نیشانەیان هەیە.
22 تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو).
11 تووشبوو دانیشتووێ قەزای چۆمان.
1 تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.
وەزارەتی تەندروستی
9ی حوزەیران 2020
H.B