وەزیری بەرگریی سووریا: کشانەوەمان لە حەما تەکتیکی بوو
وه‌زیری بەرگریی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارودۆخی سوپای وڵاته‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان باشه؛ ده‌شڵێت، كشانه‌وه‌یان له حه‌ما ته‌كتیكی بووه.
پێنجشه‌ممه، 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، مه‌حموود عه‌باس، وه‌زیری بەرگریی سووریا ڕایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا له شاری حه‌ما، ته‌نیا ڕێكاریكی ته‌كتیكی و كاتی بووه بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان و یه‌كگرتووییان به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر له پێناو پاراستنی هاووڵاتییان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌ی ته‌واو ئاماده‌یه بۆ به‌رگریكردن له خاك و سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ته‌واوی سووریا. گوتیشی، سوپا له به‌رانبه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌وڵ ده‌ده‌ن شێوازێكی گونجاو بۆ شه‌ڕ به كار بهێنن. سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان له ئارادایه دژی سوپا و بچووكنیشاندانی له كاتێكدا سوپا له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا بارودۆخی باشه.