عەسائیب ئەهلولحەق سەرجەم بارەگاکانی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دادەخات
K24 - هەولێر
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلولحەقی شیعی عێراق، رایگەیاند سەرجەم بارەگاکانی لە هەموو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دادەخات.
قەیس خەز عەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلولحەق لە بەیاننامەیەکدا لە توویتەر رایگەیاند "بەڕەچاوکردنی زانیارییەکانمان لەبارەی ئەجێندا و پرۆژەی دەرەکی بە پاڵپشتیی لایەنە فەرمی و کەسایەتییە سیاسییە لۆکاڵییەکان، کە هەوڵدەدەن لە ماوەی داهاتوودا لەڕێگەی سووتاندنی بارەگای لایەنەکانی ئەوانەی شکستیان بە داعش هێنا، دووبارە فیتنە دروستبکەنەوە، بڕیاری داخستنی بارەگاکانمان دا".
ئەمە یەکەم راگەیاندنی هاوشێوەیە لەلایەن عەسائیب ئەهلوحەق دەردەکرێت. ئەو بزووتنەوەیە تەنانەت لەکاتی شەڕی تایفی و شەڕکردنیان لەگەڵ سوپای مەهدی سەر بە موقتەدا سەدریش پێش چەند ساڵێک، کاری هاوشێوەیان نەکردووە.
ژمارەیەک بارەگای عەسائیب ئەهلولحەق، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق وەکو پارێزگای میسان و ناسیرییە، بەردەوام لەلایەن خۆپیشاندەران دەسووتێنرێن، هۆکارەکەشی وەک خۆپیشاندەران باسی دەکەن "ئەو میلیشیایە لەکاتی خۆپیشاندانەکان کردوونەتیە ئامانج و لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان، ژمارەیەک خۆپیشاندەریان کوشتووە".
لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران "دەرکردنی ئەو میلیشیایانەیە کە سەر بە ئێرانن و داماڵینیانە لە چەک" ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەشێکی شوێنکەوتووانیان خۆپیشاندەران بەئامانج بکەن.
لە راگەیەندراوەکەی خەزعەلی، باسی کاتی کردنەوەی بارەگاکانیان نەکراوە.