پێنج تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەڵەبجە دەستنیشانکران
K24 - هەڵەبجە
پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، کە لە دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێک پێکدێن، سێیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دووانیان نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە.
بەپێی ئامارەکانی حکومەت؛ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بەو تووشبووانەی ئەمڕۆوە گەیشتووەتە 32 کەس، لەو ژمارەیەش 22ـیان چارەسەرکراون و هیچ کەسێکیان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.
راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە،
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.
وەزارەتی تەندروستی
١٠ حوزەیران ٢٠٢٠
هـ.ر.