کۆریای باشوور؛ سەرۆکی پارتی دەسەڵات داوای هەڵپەساردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی وڵات دەکات
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی فه‌رمانڕه‌وا له كۆریای باشوور داوا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پارته‌كه له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ده‌كات بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی وڵات كه له‌و پارته‌یه.
هان دۆنگ هۆن، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی فه‌رمانڕه‌وا له كۆریای باشوور ڕایگه‌یاندووه، به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فه‌رمانی به ی‌و ئێن هیۆنگ، فه‌رمانده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌واڵگری كردووه به‌رپرسانی باڵای سیاسی وڵات به پاساوی ئۆپۆزسیۆنبوونیان دژی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستگیر بكات.
هان دۆنگ هۆن هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر یۆن سۆن یۆل له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، ڕه‌فتاری توندڕه‌وانه‌ی وه‌كوو ڕاگه‌یاندنی "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازیی دووباره ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه مێدیای كۆریای باشوور ئاماژه به‌وه ده‌كات، پۆلیس و داواكاریی گشتیی وڵات لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ یۆن سیۆن یۆل ده‌ست پێ كردووه.
پۆلیس و داواكاریی گشتیی له‌م باره‌وه گوتوویانه، شه‌ش تیمی تایبه‌تیان پێك هێناوه كه 120 كه‌س له خۆ ده‌گرێت بۆ پێداچوونه‌وه به چوار سكاڵا كه له دژی سه‌رۆكی وڵات و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی سیاسیی تۆمار كراون و به "ناپاك" تۆمه‌تباریان كردوون.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور له میانی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له ناكاو"ـی سه‌ربازیی له وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له هێزه كۆمۆنیسته‌كان.
یۆن سۆن یۆل، له گوتاره‌كه‌یدا ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به ڕێكار و ڕێوشوێنه‌كانی باری له ناكاو ئاشكرا نه‌كرد. هاوكات ئاماژەی بە پێشنیازێکی "پارتی دیموکراتی" ئۆپۆزسیۆن کرد کە زۆرینەی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنێت، بۆ دوورخستنەوەی گه‌وره داواکارانی گشتی و ڕەتکردنەوەی پێشنیازی بودجەی حکوومەت.
یۆن، لە گوتارەکەیدا باسی له‌وه كرد، بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبراڵ لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان لە کۆریای باکوور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی وڵات، باری نائاسایی یاسای سەربازی ڕادەگەیەنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی هه‌واڵێكی "ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور "یۆنهاپ"، کیم یۆنگ هیون، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، دوای گوتاره‌كه‌ی یۆن، فه‌رمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی فەرماندە باڵاکانی وڵاته‌كه‌ی كرد و به پێویستی زانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی وریاتر و چاوكراوه‌تر بن.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسییه‌كانی له كۆریای باشوور قه‌ده‌غه كران و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش داخرا و سوپا چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌كه‌ی.
سێشه‌ممه، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی كۆریای باشوور له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند "به‌مزووانه تانك و زرێپۆش و سه‌ربازان به چه‌ك و شمێر ده‌ست به‌سه‌ر وڵات‌دا ده‌گرن."
پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن، دوای ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، په‌رله‌مانتاره‌كانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێك ده‌هێنن، ڕاسپارد، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵات ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و په‌سندی نه‌كه‌ن.
له لای خۆیه‌وه، لی جێی میونگ، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاند، ڕاگه‌یاندنی باری ناكاویی سه‌ربازیی ته‌واو ناده‌ستوورییه و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی، به هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لی كۆریای باشووری له قه‌ڵه‌م دا و پێی وایه هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌م بڕیاره نییه.