کازمی: گەندەڵی هۆکاری کەوتنی موسڵ بوو

لە ساڵیادی داگیرکردنی موسڵ، سەردانی شارەکەی کرد

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ لە ساڵیادی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعش، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە موسڵەوە رایگەیاند "گەندەڵی ھۆكاری كەوتنی شارەكە بوو".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵرۆژی کەوتنی موسڵدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 10-6-2020) مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران گەیشتە ئەو شارە و لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانەکەیدا چەند شوێنێکی شارەکەی بەسەرکردەوە لەوانە: مۆزەخانەی شارستانی و مزگەوتی نووری. لە کۆبوونەوەکەشیدا لەگەڵ سەرکردە سەربازی و بەرپرسە ئەمنییەکانی شارەکە، بەپێی راگەیەندراوەکە جەختی کردووەتەوە لە:

- پێوستیی پاراستنی هاووڵاتییان و رێگەنەدان بە دووبارەبوونەوەی ئەوەی لە 2014 روویدا.

- گەندەڵی و خراپی ئیدارەدان هۆکاری کارەساتەکانی رابردوو بوون.

- سەرجەم رۆڵەکانی عێراق بەشداربوون لە ئازادکردنی موسڵ و خوێنیان تێکەڵ بوو و بەهۆی پاڵەوانیێتیی هێزەکانمان سەرکەوتین.

- ئاڵنگاری گەورەمان لەبەردەمە، بەڵام دەتوانین بەسەریاندا سەربکەوین.

شاری موسڵ لە 10-6-2014 بەتەواوی کەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش. لەو رۆژەدا هەزاران چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانی موسڵ و بەبێ بەرهەڵستییەکی ئەوتۆ توانیان شارەکە بەتەواوی داگیربکەن.

موسڵ بە داگیرکراوی مایەوە تاوەکو هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی هێزەکانی پێشمەرگە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، توانیان شارەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی عێراق لە 10ـی تەمموزی 2017 لەنێو شاری موسڵەوە ئازادکردنی شارەکەی راگەیاند.