له 24 كاتژمێری رابردوودا 171 كهس تووشی كۆرۆنا بوون
وهزارهتی تهندروستی راگهیهندراوی ژماره 106ی راگهیاند
K24- ههولێر:
له راگهیهندراوی ژماره 106ی تایبهت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان، وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان تووشبوونی 120 كهسی دیكهی له ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا راگهیاند.
راگەیاندراوی (24) کاتژمێری
ژمارە (106)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (13706) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1552) هاووڵاتی لە (35) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (253) لە هەولێر، (26) لە سلێمانی، (1273) لە دهۆك. وە (12154) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكهی هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (117) هاووڵاتی بوو.
- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2466) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1219) هەولێر، (758) سلێمانی، (400) دهۆك، (10) هەڵەبجە، (79) راپەڕین. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (94845) پشکنین بووە)
- دەرەنجامی 24 کاتژمێری رابردوو: (2) گیان لەدەستدان، (171) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
- پارێزگای هەولێر (60) پۆزەتیڤ: (46) پیاو و (9) ئافرەت و (5) منداڵ، 33 بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 27 تووشبوو نیشانەیان هەیە، 22 تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو)، 26 تووشبوو دانیشتووی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی (چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، راپەڕین، ئازادی، دڵدار)، 11 تووشبوو دانیشتووێ قەزای چۆمان، 1 تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.
- پارێزگای سلێمانی (104) پۆزەتیڤ و (2) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (100) پۆزەتیڤ و (2) گیان لە دەستدان: (47) پیاو و (29) ئافرەت و (21) منداڵ و (2) کوڕ و کچێکی گەنج، 53 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 47 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، 2 تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، 4 تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان، 7 تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن، 87 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی راپەڕین (4) پۆزەتیڤ: (2) پیاو و (2) منداڵ، 2 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 2 تووشبوو نیشانەیان هەیە، 2 تووشبوو دانیشتووی قەزای ڕانیە و 2 تووشبوو دانیشتووی قەڵادزێن.
- پارێزگای دهۆك (2) پۆزەتیڤ: (2) پیاو تەمەنیان 46 و 42 ساڵ، ھەردوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، 1 تووشبوو دانیشتووی گوندی ختارە، 1 تووشبوو دانێشتووی شاری دھۆك.
- پارێزگای هەڵەبجە (5) پۆزەتیڤ: (2) پیاو و (2) ئافرەت و منداڵێك، 3 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و 2 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، 3 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران، 1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان، 1 تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1637) تووشبوو، لەنێویاندا (30) مردن هەیە و (546) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1061) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە. (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
10 حوزەیران 2020
H.B