له عێراق 1146 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
دۆخی ته‌ندروستی 88 تووشبوو ناجێگیره
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 7 هه‌زار و 835 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 1146 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 34 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 383 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 15 هه‌زار و 414 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 426 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6 هه‌زار و 214 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 7 هه‌زار و 774 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 88 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B