په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ به ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
بڕیاره‌كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و پله باڵاكان ناگرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ به پڕۆژه بڕیارێك ده‌دات، كه تێیدا كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه و رێگه‌ش نادات هیچ باجێك بخرێته سه‌ر مووچه‌كه‌یان، ته‌نیا به ده‌ركردنی پڕۆژه یاسایه‌ك نه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌دا هاتووه، بڕیارنامه‌كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌ت و باڵاكان ناگرێته‌وه.
H.B