ریال مهدرید به بڕیارێك هاندهرانی یانهكهی شۆك دهكات
به پێچهوانهی ههمووان بڕیارێك دهدات
یاریزانانی یانەی ریال مەدرید بە سەرپەرشتی زینەدین زیدان دوایین ئامادەکارییەکانیان بۆ دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن و لە دوایین یەکەی راهێنانەکانی ئەو یانەیەش بێجگە لە لوکا یۆڤێچ کە پێکانی هەیە، سەرجەم یاریزانەکانی دیکەی ئەو یانەیە بەشداری راهێنانەکانیان کرد و ئامادەن بۆ بەشداری کردن لە یاریی داهاتوی یانەکەیان.
شاهانەکان شەممەی داهاتوو لە یاریگەی دی ئیستیفانۆ پێشوازی لە یانهی ئیبار دەکەن و دوای چوار رۆژ رووبەرووی ڤالێنسیا دەبنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاریداوە ئەگەر ئەوکاتەی رێگە بە هاندەران بدرێت بەشداری یارییەکان بکەن، ئەوان سووردەبن لەسەر ئەوەی رێگە بە هاندەرەکانیان نەدەن لە یاریگەی دی ئیستیفانۆ ئامادەبن، ئەویش لە پێناو پاراستیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ماوەیەک پێش ئێستا خاڤێر تێباس سەرۆکی ئەنجوومەنی لالیگای ئیسپانیا ئاشکرای کرد ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان بەشێک لە یارییەکانی ئەم وەرزە بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت، بە مەرجێک ئەگەر بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
