خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له دژی شاسوار سازكرد
"شاسوار پاره‌ی هه‌تیوه‌كانیشی خواردووه"
K24- سلێمانی:
خاوه‌ن پشكه‌كانی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤیلاند له شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له دژی شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌نجامدا و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان كرد، كه ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵه له‌لایه‌ن شواسواره‌وه خوراوه و تا ئێستا نه‌ك ته‌نیا قازانج، به‌ڵكو پاره‌ی كڕینی پشكه‌كانیشیان بۆ نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كان بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد، پڕۆژه‌ی چاڤیلاند 10 هه‌زار خاوه‌ن پشكی هه‌یه و گوتی: ئه‌گه‌ر مافه‌كانیشمان نه‌درێت، با ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه كه پشكه‌كانمان پێ كڕیون، ئه‌گه‌ریش نا با به نیوه‌ی ئه‌و نرخه‌ی كڕیومانه لێمان وه‌رگرێته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له خاوه‌ن پشكه‌كان شاسوار به كه‌سێكی "فێڵباز، ساخته‌چی، زمان لووس و كلاوچی" ناوده‌بات و ده‌ڵێت: له ساڵی 2012ـه‌وه فێڵی له ئێمه كردووه و تا ئێستا هیچ سوودێكمان له‌و پڕۆژه‌یه نه‌بینیوه. گله‌ییش له دادگا و ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی ده‌كات، كه چه‌ندین جار سكاڵایان له‌سه‌ر شاسوار تۆمار كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌یسێك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان نه‌جووڵێندراوه.
هاوكات ئافره‌تێكی دیكه‌ی خاوه‌ن پشك باسی ئه‌وه ده‌كات، كه چه‌ندین ئافره‌تی بێ سه‌رپه‌رشت و خاوه‌ن منداڵی هه‌تیو بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی منداڵه‌كانیان بڕێك پاره‌یان كۆكردووه‌ته‌وه و له‌و پڕۆژه‌یه دایناوه، به‌ڵام شاسوار هیچیان پێ نادات و ماڵی ئه‌و هه‌تیوانه‌ش ده‌خوات.
ئه‌و ئافره‌ته ده‌شڵێت: شاسوار به‌ته‌نیا داهاتی چاڤیلاند ده‌خوات و به پاره‌كانی ئێمه گه‌شتی وڵاتان ده‌كات. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ته‌نانه‌ت له یه‌ك عانه‌ی خۆمان خۆش نابین و هه‌ر ده‌بێت بۆمانی بگه‌ڕێنێته‌وه"، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌م جاره چاوه‌رێی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی و هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین مافه‌كانمان بۆ وه‌ربگرێته‌وه، خۆمان ده‌چینه سه‌ر ماڵی شاسوار و مافه‌كانمانی لێ وه‌رده‌گرینه‌وه".
H.B


