3 كه‌سی دیكه‌ له‌ پارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون

هه‌رسێكیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 3 كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆك راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 3 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، خێزانێکن پیاوێك تەمەن 36 ساڵ و ئافرەتێك تەمەن 33 ساڵ و منداڵێك تەمەن 15 مانگ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و لە کەرەنتین بوون.

دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.

وەزارەتی تەندروستی

10ی حوزەیران 2020

H.B